هه‌ڵه‌بجه ده‌یه‌وێت هه‌ناره‌كه‌ى له پێشه‌نگدا بمێنێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه ده‌یه‌وێت زیاتر بایه‌خ به هه‌نارى سنوورى پارێزگاكه‌ى بدات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه ماوه‌ى دوو رۆژ دوو خولیان بۆ 320 جوتیاری خاوه‌ن باخى هه‌نار سازكرد.
له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، نۆ هه‌زار دۆنم زه‌وى كراوه‌ته هه‌نار و به‌رهه‌مى ساڵانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام 30 هه‌زار تۆنه.
هه‌ناره‌كان له جۆرى ساڵه‌حانه و ئه‌مریكی چێندراون به هه‌رسێ تامه‌كه‌ى شیرین و ترش و مێخۆش ناوبانگیان ده‌كردووه.
ستار مەحموود، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە، به 964ـى راگه‌یاند، دوو خولى تایبه‌تیان بۆ جوتیارانى هه‌ڵه‌بجه سازكردووه به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن باخى هه‌نارن.
وتیشی “خولى یەکەم زیاتر لە 190 جوتیار و خولى دووه‌میشیان 130 جوتیار تێیدا به‌شدار بوون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له خوله‌كاندا وانه‌ى تایبه‌ت به شێوازی پەروەردەکردنی هەنار به‌پێی خواستى سه‌رده‌م و بەشێوەیەکی ستانداردی جیهانی به جوتیاران وترایه‌وه.
“ده‌مانه‌وێت وه‌ك ساڵى رابردوو، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه هەناردەی وڵاتانی دەرەوەی بکەین” ستار مەحموود واى وت.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا، مام عەلی، یه‌كێكه له جوتیاره بە ئەزموونه‌كانی هەڵەبجە و به‌شدارى هه‌ردوو رۆژى خوله‌كانى حكومه‌تى كردووه، دەڵێت “جوتیاری کورد زۆر ئازان”.