له‌باره‌ى به‌ردانه‌وه‌ى ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هۆشدارى ده‌درێت
964+
ژێوار خدر – راپه‌ڕین
به‌رگرى شارستانى ئیداره‌ى راپه‌ڕین، لهرێگاى 964 ـه‌وه، رێنمایی خۆپارێزی ده‌داته هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌ى، كه له ئه‌گه‌رى به‌ردانه‌وه‌ى ئاو له لایه‌ن كۆماری ئیسلامى ئێرانه‌وه، ئاگایان له‌خۆیان بێت.
ئێران له له‌سنوورى شارۆچكه‌ى سه‌رده‌شتى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه ئاو به‌رده‌داته‌وه، ئاوه‌كه دێته ناو زێی بچووك له‌سنوورى قه‌زاى پشده‌ر.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كاتێك ئێران ئاوى به‌ردایه‌وه، له سنوورى زێی بچووك چه‌ند هاوڵاتییه‌ك به‌هۆى بهئاوداچوونى ئوتومبێله‌كانیان زه‌ره‌رمه‌ند بوون.
عه‌لى قادر وته‌بێژى بهورگرى شارستانى راپه‌ڕین به 964ـى راگه‌یاند، هیچ كاتێكی دیاریكراو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه نیه بۆ به‌ردانه‌وه‌ى ئاو، بۆیه داواى له هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌ى كرد خۆیان له‌هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو بپارێزن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن