400 ملیاره‌كه‌ گه‌یشت

964+
هاوبەش ئەبوبەکر

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ تۆڕی 964ی راگه‌یاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 400 ملیار دینار له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشت و ره‌وانه‌ی بانكه‌كان كراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ خه‌رج بكرێت.
حكومه‌تی هه‌رێم به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مانگی ئایاری خێرا كرد و بڕیاره‌ تا سێشه‌ممه‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان مووچه‌ وه‌ربگرن.

رۆژی 15ی حوزەیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بڕی 400 ملیار دینار لەرێگەی هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین، خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.

تا ئێستا چەند وەزارەتێک موچەی مانگی 5ـی ئەمساڵیان وەرگرتووە و چەندین وەزارەتی دیکە ماون، کە بەر لە جەژن موچە وەربگرن.