دیمهنێكى قه‌ڵادزێ، ناوه‌ندى سه‌نته‌رى قه‌زاى پشده‌ر.. وێنه: سۆسیال میدیا
بۆ یه‌كه‌مجار پشده‌ر ده‌بێته خاوه‌ن نەخۆشانەی منداڵبوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بۆ یه‌كه‌مجاره نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌ت به منداڵان و منداڵبوون له قه‌ڵادزێ ده‌كرێته‌وه و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بودجه‌كه‌ى داوه.
قه‌ڵادزێ، وه‌كو ناوه‌ندى سه‌نته‌رى قه‌زاى پشده‌ر، ته‌نیا له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هیدانى فێركارى، هۆبه‌یه‌كى هه‌بووه تایبه‌ت به منداڵبوون و نه‌شته‌گه‌ری، هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به منداڵبوونى لێنه‌بووه.
ته‌ها محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى راپه‌ڕین، به 964ـى وت “نەخۆشانەی منداڵان و منداڵبوون لە قەزای پشدەر له‌ناو بیناى نەخۆشخانەی کۆنی قەڵادزێ بوو، ئێستا بودجه‌ی بۆ تەرخانکراوە بۆ ئەوەی نەخۆشخانەکە نۆژەن بکرێتەوە و بکرێت بە نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، حكومه‌ت بڕى یه‌ك ملیار و 607 ملیۆن و 343 هه‌زار دینارى بۆ ته‌رخانكردووه.
باسی له‌وه‌شكرد، نزیكه‌ى چوار ساڵه ئه‌و نه‌خۆشخانه كۆنه‌ى قه‌ڵادزێ چۆڵكراوه و له ساڵى 2020ـیشەوه ده‌رخسته‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بۆ كراوە.