بارسا مێسی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ ریزه‌كانی

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی، یانه‌ی بارسێلۆنا بە نیازە به‌ پرۆژه‌یه‌كی نوێی ئابووری، لیۆنێل مێسیی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە پاریس سانجێرمان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ یانه‌كه‌ی له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا.

شەممەی ڕابردوو مێسی بە 15 جانتایەوە گەیشتە ماڵەکەی خۆی لە بارسێلۆنا، رەنگە بەو مانایە بێت کە کەلوپەلەکانی لە پاریسەوە بۆ پایتەختی کەتەلۆنیا دەگوازێتەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكرده‌وه‌، یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا پلانی دارایی خۆی دەخاتە بەردەم ده‌سته‌ی خولی ئیسپانیا، کە ئۆفەرێک لەخۆدەگرێت به‌ ئامانجی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مێسی بۆ ریزه‌كانی.

بارسا بەدەست قەیرانی ئابوورییەوە دەناڵێنێت، هەربۆیە پێویستی بە چەندین هەنگاو هەیە بۆ ئەوەی سەرەتا بارودۆخی دارایی خۆی رێکبخات، پێش ئەوەی گڵۆپی سەوز لە خولی ئیسپانیا بەدەستبهێنێت بۆ گەڕاندنەوەی مێسی.