نمەباران دەبارێت و جەوەکە کەمێک فێنک دەکاتەوە
بارانەکە کوێستانەکان دەگرێتەوە
نمەبارانێک دەبارێ و جەوەکە کەمێک فێنک دەکاتەوە
شۆڕش قادری
لەم کوڵە کوڵی گەرمایە، لە کوێستانەکان نمەبارانێک دەبارێ و کەشەکەمان تۆزێ بۆ فێنک دەکاتەوە.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 4.7.2026 ئاسمانی بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروست بوونی هەندێک پەڵەهەور لە هەندێک کاتدا، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سنووری پارێزگای دهۆك و زاخۆ.
لەگەڵ ئەو نمەبارانە پلەی گەرما لە ناوچەکانی کوردستان دوو بۆ سێ پلە نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی یەکشەممەش کەشەکە ساف و ساماڵ دەبێتەوە و تینی گەرماکەش تاڕادەیەک وەک ئەمڕۆ دەبێت و گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی