تەمەنى سێ ساڵ و نیوە

منداڵێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەى باوکى گیانى لەدەستدا

964+
میلاد جەلال- گەرمیان

لە گوندى بانیخێڵان سنوورى قەزاى دەربەندیخان، منداڵێکى تەمەن 3 ساڵ و 5 مانگى، لەناو ئۆتۆمبێلەکەى باوکى دا، گیانى لەدەستدا.
سەرچاوەیەکى پۆلیسى دەربەندیخان بە 964ـى وت،”منداڵەکە ناوى (س،س)ـە، نیوەڕۆ چووەتە ناو ئۆتۆمبێلەکەى باوکى و دەرگاى لەسەرخۆى داخستووە، بەڵام دواى سێ کاتژمێر و نیو پێیان زانیوە، کاتێک بینیویانە گیانى لەدەستداوە”.

وەک ئەوەى سەرچاوەکەى پۆلیس باسى دەکات، تەرمى منداڵەکە بۆ پشکنین لە پزیشکى دادییە,

پێداچوونەوە: وریا فەتاح