گواسترانەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو

لە شارەزوور چوار گولـلە هاوەن هەڵگیرانەوە

شۆڕش قادری

لە شارەزوور چوار گولـلە هاوەن هەڵگیرانەوە و گواسترانەوە  بۆ شوێنێکی پارێزراو بۆ ئەوەی لەناوببرێن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی وێنەی گولـلەهاوەنەکانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە و لەسەر داواکاری ئاسایشی شارۆچکەی شارەزوور، دوای ئەوەی پەیوەندیان بە ژمارە (182)ـی دەزگای گشتی کاروباری مینەوە کرد و ئاگاداریان کردین لە هەبوونی چوار گولە هاوەنی 120 ملم، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 24.5.2026، تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، بە ئامادەبوونی دڵنیایی جۆریی دەرەکیی، سەردانی شوێنەکەیان کرد و دوای پوچەڵکردنەوەی، هەستان بە گواستنەوەی پاشماوە جەنگییەکان بۆ شوێنێکی پارێزراو بەمەبەستی لەناوبردنی لە ئایندەدا.

کاروباری مینی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات، هەرکات پاشماوەی جەنگی و تەقەمەنییان بینی، بەهیچ جۆرێک دەستکاری نەکەن، دەستبەجێ پەیوەندی بەوانەوە بکەن و حەقیان نەبێ.