بڕیاری وەقفی سونەیەە
مزگەوتەکان دەنگی بانگی بەیانی نەدەن بە دەرەوە
964+
سیروان خورشید – خورماتوو
لەمەبەدوا ئەبێ مزگەوتەکان، بڵندگۆیان لە بانگی بەیانی تەنیا لەناو مزگەوتەکان کار پێ بکەن و دەنگەکەی نەدەن بە دەرەوە، ئەو کەسانەشی دەنگیان ناخۆشە، بگۆردرێن بۆ کەسانێک کە دەنگیان خۆشە.
وەقفی سونەی عێراق، چەند بڕیارێکی لەبارەی مزگەوتەکانەوە دەرکردووە و لە ئەمڕۆ دووشەممەوە 2.2.2026 دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هونەر تاهر، بەڕێوەبەری وەقفی سونەی خورماتوو بە964ـی وت، وەقفی سونەی عێراق لەرێگەی نوسراوێکەوە چەند بڕیارێکی فەرمی دەرکردووە و داوای کردووە سەرجەم مزگەوتەکان پابەندی بن.
بەڕێوەبەری وەقفی سونەی خورماتوو دەلی، بریارەکە ئەمڕۆ لەلایەن وەقفی سونەی عێراقەوە دەرچووە بۆ سەرجەم شارەکانی عێراق و لەمڕۆشەوە دەچێتە بواری جێبەجێکدنەوە.
بڕیارەکان::
– بۆ لەمەودوا لەکاتی نوێژی بەیانیاندا بڵندگۆ دەرەکیەکانی نێو مزگەوتەکان لەکاتی نوێژی بەیانیاندا پێنەکرێت و تەنها بڵندگۆی ناوەوەی مزگەوتەکە کارپێبکرێت.
– بەشێوەی گشتی بڵندگۆی مزگەوتەکانی نێو گەڕەکەکان دەنگی کەم بکرێتەوە بۆ ئەوەی چیتر بانگی مزگەوتەکان تێکەڵ بەیەک نەبن و نەبێتە هۆی بێ سەروبەری لەنێوان مزگەوتەکان.
– گۆڕینی ئەو بانگخوێنانەی دەنگیان ناخۆشە بگۆڕدرێن و کەسانێک ھەڵبژێرن بۆ بانگدان کەشێوازی دەنگیان خۆش بێت.
وێنەیەکی بڕیارەکەی وەقفی سونەی عێراق لە خوارەوە؛
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا