لەسەر گرینلاند
ترەمپ گاڵتە بە سوپای دانیمارک دەکات و باج دەخاتە سەر هەشت وڵاتی ئەوروپاش
964+
توانا نەقی
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سوپای دانیمارک بە لاواز وەسف دەکات و دەڵێت ناتوانن گرینلاند لەدەست چین و روسیا بپارێزن و تەنیا دوو سەگیان هەیە، ئەگەریش بە قسەی نەکەن باجیان لەسەر دادەنێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تروسۆشیاڵ پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەگەر گرینلاند بۆ پرۆژەی “قوبەی ئاڵتوونی” بە ئەمریکا نەفرۆشن، ئەوا لە مانگی شوباتەوە باجی 10% و دواتر 25% دەخاتە سەر کاڵای هەشت وڵاتی ئەوروپی کە بریتین لە دانیمارک، نەرویج، سوید، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، هۆڵەندا و فینلاند.
دەشڵێت، ئێمە ساڵانێکی زۆرە پاڵپشتی دانیمارک و هەموو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی دیکەمان کردووە بە وەرنەگرتنی باج، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە دانیمارک بش بیربکاتەوە و ئاشتی جیهانی لە مەترسیدایە، چین و روسیا گرینلاندیان دەوێت و شتێک نییە کە دانیمارک بتوانێت لەو بارەیەوە بیکات.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای دانیمار ئێستا تەنیا دوو سەگیان هەیە کە پارێزگارییان لێبکات و تەنیا ترەپم دەنوانێت ئەو یارییەبکات و بیانپارێزێت.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەست کراوە دەبێت بۆ دانوستان لەگەڵ دانیمارک و یان هەریەکێک لەم وڵاتانەی کە زۆر شتیان خستووەتە مەترسییەوە، سەرەڕای هەموو ئەو کارانەی کە ئێمە بۆمان کردووین، لەوانەش زۆرترین پاراستن، لە ماوەی چەندین دەیەدام ترەمپپ وادەڵێت