14 کەسیش لە خنکان رزگارکراون
ساڵی رابردوو لە دهۆک زیاتر لە 1400 رووداوی جۆراوجۆر روویانداوە
964+
فەرهاد حەسەن
بەپێی ئامارێکی فەرمی کە بەرگری شارستانی دهۆک بڵاویکردووەتەوە لە ماوەی ساڵی 2025 زیاتر لە هەزار و 400 رووداوی جۆراوجۆر روویانداوە و 14 هاوڵاتیش لە خنکان رزگارکراون.
ئامارەکە ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی لە دهۆک بڵاوکرایەوە و ئاشکرا کرا کە لە ماوەی ئەو ساڵەدا هەزار 418 رووداوی جۆراوجۆر لەو شارە روویانداوە و لە بەرگری شارستانی تۆمارکراون.
بەپێی ئامارەکە، 480 لەو رووداوانە رووداوی سووتانی ئاوایی و ئۆتۆمبێل بووە و هەزار و 10 رووداویش سووتانی پووش پەڵاش بووە.
16 هاوڵاتی بە رووداوی جیاواز گیانیان لەدەستداوە کە 10 لەو هاوڵاتیانە بە سووتان بووە و شهش هاوڵاتیش خنکاون.
ههشت هاوڵاتی بەهۆی سووتانەوە بریندار بوونە و 14 كهسیش لە خنکان رزگارکراون.
بەرگری شارستانی دەڵێت، لەماوەی ساڵی 2025 دا ئەو زەرەر و زیانانەی بەهۆی رووداوەکانەوە بەر هاوڵاتیان کەوتووە بریتی بووە لە شهش ملیار و 591 ملیۆن دینار.