لە هەولێر بایعشاری کەتنی ناوەتەوە

بێ ئەوەی لافاو لێیبدات هەموو ژووری خانووەکەیان داکەوتووە

964+

رێباز خدر – هەولێر

لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر خانوی هاوڵاتییەک بێ ئەوەی لافاو لێیبدات یان ئاو بچێتە ژوورەوەی، تەواوی ژوورەکانی ئەم خانووە داکەوتووە و خاوەنەکەشی دەڵێت، لە کەسێکی بایعشارییان کڕیوە.

ماوەی دوو مانگە محەمەد لوقمان لەگەڵ ماڵەوەیان چووەتە ناو ئەم خانووە، ئەمشەویش کە لە بەشێکی گەڕەکەکەیان لافاو دروستبووە ئەوان هەستیان بە هیچ نەکردووە تا ئەوکاتەی دەنگی تەقەیەکەی زۆر لەدەرەوە هاتووە، چوونەتە دەرەوە، دەبینن لافاو لە کۆڵانەکایاندا روویداوە.

محەمەد بە 964ـى وت، “کاتێک خەریکی ئەوەبووین کە کەلوپەلەکانمان بگوازینەوە و لە مەترسی هاتنەژوورەوەی ئاو بیانپارێزین، دەبینن کاشی ژوورەکەمان کون و حەوشەی خانووەکەمان داکەوتووە”.

وتیشی، “ئەوکاتەی خانووەکەمان لە بایعشاری کڕی، وتی بێخەم بن، بەوپەڕی کوالێتی باش و مەوادی ئەسڵی دروستم کردووە، بەڵام وادەرنەچوو”.

ئەو هاوڵاتییە داوا لە حکومەت دەکات چاودێری و بەدواداچوون بۆ کاری ئەو بایعشاریانە بکرێت، بۆئەوەی، ئەو رووداوەی بەسەر ئەواندا هاتووە بەسەر خەڵکی دیکەش نەیەت.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

هەرچەندە پشووە بەڵام تیمێک پێکهێنراوە بۆ مامەڵەی خانو...

هەرچەندە پشووە بەڵام تیمێک پێکهێنراوە بۆ مامەڵەی خانوو دروست کردن

لە حاجیاوا ئەو ماڵانەی ئاو چووبووە ناو خانووەکانیان سە...

لە حاجیاوا ئەو ماڵانەی ئاو چووبووە ناو خانووەکانیان سەلامەتن