پەروەردەی سۆران
قوتابخانەکانی سۆران سەرپشکن لەوەی ئەمڕۆ بیکەن بە پشوو یان نا
964+
ئاکام غەفور – سۆران
باران و مەترسی لافاو، ترسی لای سەرپەرشتیارانی پەروەردە دروست کردووە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری سۆران ئاگادار کراونەتەوە لە هەر شوێنێ پێویست بێت دەتوانن بیکەن بە پشوو.
قوتابخانەی ژیانەوە لە سەنتەری قەزای خەلیفان، یەکێکە لەو قوتابخانانەی، ئەمڕۆ سێشەمە، 9.12.2025 کردووە بە پشوو بۆ سەلامەتی گیانی خوێندکاران.
ئاکارا الیشا کیۆ، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران بە 964ـی وت، بەڕێوەبەری پەروردەکان و تەواوی بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری سۆرانمان ئاگادار کردووەتەوە و سەرپشک کراون لەوەی لە هەر شوێنێک پێویست بێت بیکەن بە پشوو لە پێناو سەلامەتی گیانی خوێندکاران.
وتیشی، بە تایبەت گوندەکان و ئەو شوێنانەی قوتابیان بە پاس هاتوچۆی بۆ دەکەن، بەڕێوەبەری قوتابخانەکان دەتوانن بیکەن بە پشوو.
پێداچوونەوە: توانا نەقی