سلێمانى

روونکردنەوە لەبارەی پسوڵەی نوێی کارەباوە دەدرێت: “هیچ پارەیەکی زیادە بۆ هاوبەشان نایەتەوە”

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای رۆژهەڵاتى سلێمانى، روونکردنەوە لەسەر پسوڵەی نوێی کارەبا دەدات و هاوبەشان دڵنیا دەکاتەوە کە “هیچ یەکەیەکی زیادە و پارەی زیادەیان بۆ هەژمار ناکرێت”.

بەپێى روونکردنەوەیەک کە واژۆی ئاکۆ حمەڕەشید حمەئەمین، لێپرسراوی فرۆشتنی ووزەی لەسەرە، لە پسوڵەی نوێی کارەبادا چەند بەش و خانەیەکی نوێ زیادکراون کە لێرەدا خراونەتەڕوو:

قەرزی نوێ: ئەو بڕە پارەیەیە کە لەو مانگەدا واصڵ دەکات و لەگەڵ پارەی بەکارهاتووی مانگی نوێ کۆدەکرێتەوە و دەچێتە خانەی (پارەی داواکراو).
قەرزی کۆن: ئەو پارانە دەگرێتەوە کە هاوڵاتی پێش پڕۆژەی رووناکی لەسەری کەڵەکە بووە و نەیداوە.
کۆی پارەی نوێی داواکراو: بریتییە لە کۆکراوەی (قەرزی نوێ) و (بەهای خەرجی)، کە پێویستە هاوبەش بیدات.
شێوازی داشکاندنەکان:

داشکاندنەکان بۆ ماوەی سێ مانگ و بە بڕی جیاوازن، هەموو هاوبەشێک بۆ (30) رۆژی سەرەتای پڕۆژەی رووناکی، داشکاندنی (50%)ی بۆ دەکرێت.

بۆ نموونە، ئەگەر هاوڵاتییەک ماوەی پسوڵەکەی (45) رۆژ بێت و (18) رۆژی بەر پڕۆژەی رووناکی کەوتبێت، ئەوا بۆ ماوەی (18) رۆژ داشکاندنی (50%)ی بۆ دەکرێت.

بۆ مانگی داهاتوو، بۆ (12) رۆژەکەی دیکەی ماوەی داشکاندنەکە، هەرچەند یەکەی بەکارهێنابێت بەهەمان شێوە داشکاندنی (50%)ی بۆ دەکرێت، دوای ئەوە (18) رۆژەکەی تر داشکاندنی (25%)ـی بۆ دەکرێت و بەهەمان شێوە داشکاندنی (15%)یش جێبەجێ دەکرێت، “واتە هیچ داشکاندنێک نافەوتێت”.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، “بۆ زانیاری هەموولایەک، لە پسوڵەی نوێدا زۆربەی هاوبەشەکان (400) یەکەی یەکەمیان بە (72) دینار بۆ هەژمار ناکرێت، چونکە بەشێکی یەکە بەکارهاتووەکانیان بە نرخی کۆن بۆ ئەژمار دەکرێت”.

پڕۆژەى رووناکى داواى لێبوردن دەکات

پڕۆژەى رووناکى داواى لێبوردن دەکات