شۆفێران ئاگاداربن
لە شەقامی 30 مەتری هەولێر کونێک دروستبووە و بەشێکی رۆچووە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
بەشێک لە شەقامی سەرەکیی 30 مەتری هەولێر، بەدیاریکراوی بەردەم پارکی گلکەند و بە ئاڕاستەی شەقامی سوڵتان موزەفەر رۆچووە، شۆفێران ئاگادار بن و لەو شوێنە بە وریاییەوە هاتوچۆ بکەن.
پەیامنێری 964 چووەتە شوێنەکە و زەردەشت سەرسام بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێری لە بابەتەکە ئاگادار کردووە چونکە رۆچوونەکە لە تەنیشت مەنهۆڵێکی ئاوەڕوو دروستبووە، ئەو دەڵێت، بە زووترین کات بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەن و تیمەکانیان رەوانەی شوێنەکە دەکەن.
باسی لەوەشکرد، رەنگە هۆکارەکەی بۆ نزیکبوونی لە ئاوەڕۆکە و زۆربوونی ئاوی شوێنکە بگەڕێتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری