"رێككهوتنى ئهمنیی پێشترمان ههیه"
عێراق دهڵێت ئهوهى لهگهڵ ئێران كردومانه رێككهوتنى ئهمنی نییه و یاداشتى لێكتێگهیشتنه
964+
فهرهاد حهسهن
عێراق رهتیدهكاتهوه كه هیچ رێککەوتنێکی ئەمنیان لەگەڵ كۆمارى ئیسلامی ئێران كردبێت، بەڵکو ئهوهى كراوه یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ئەمنیه و دەشڵێت، ئهو یاداشتنامەی واژۆشکراوه، هی پێش هێرشهكانى ئیسرائیله بۆ سەر ئێران.
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگهیهندراوێكدا باس لهوهدهكلت، “هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن و سیاسییەکان، لەمیانی سەردانەکەی عەلی لاریجانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بۆ بەغدا، باسیان لە واژۆکردنی رێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران کردووه عێراق، بهڵام ئهوه راست نییه، بهڵكو یاداشتنامهى لێكتێگهیشتن بووه.
روونیدهكاتهوه، لهگهڵ ئێراندا رێککەوتنێکی ئەمنیی پێشتر هەیە، کە لە 19.3.2023 واژۆکراوە، کە بە رێککەوتنی ئەمنی هاوبەشی ئاسایشی سنورەکان و رێوشوێنەکانی چاكدانانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێران لە هەرێم ناسراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، “یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە کاتی خۆی وەرگرت و خراوەتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و بە بڕیارێکی ئەنجومەن پەسەندکراوە، تا ئێستاش چاوەڕێی واژۆکردنی ماوە”.
ئەعرەجی جەختیشی کردەوە “ئهو یاداشتنامە لێکتێگەیشتنه ئەمنییهى کە واژۆکرا، پێش دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئامادە کرابوو، کاتی خۆی وەرگرت و لە سەردانەکەدا واژۆ کرا”.