کۆگایەک لە قوشتەپە سووتا
“30 دەفتەر دۆلار زیانمان کردووە”
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئاگرێک لە کۆگایەک لە قەزای قوشتەپە کەوتەوە و زیانی گیانی نەبوو بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەر کۆگاکە و کەلوپەلەکانی ناوی کەوتووە.
خۆشناو سەید نوری خاوەنی کۆگاکە بە 964ـی وت، کۆگاکەیان کولوپەلی ئەوروپی و ئەمازۆنی تیادا بووە و بەهۆی پاتریەکی تاقەشمسیەوە ئاگرت گرتووە و هیچیان بۆ دەرنەچووە.
وتیشی، زیانەکانیان زۆرن بڕی 30 دەفتەر دۆلار زیانیان کردووە و هیچیان بۆ دەرنەچووە.
شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، زیاتر لە 20 تیمی بەرگری شارستانی بەشداربوون لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و کۆنترۆڵیان کردووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی