له عه‌ربه‌ت و خدران
بیرلێده‌رێك ده‌ستگیركرا و چه‌ند تۆڕێكی ماسی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكرده‌وه كه دره‌نگانى شه‌وى رابردوو له سنوورى پارێزگاكه‌یاندا توانیویانه كه‌سێك له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌ندنى بیری نایاسایی ده‌ستگیربكه‌ن و چه‌ند تۆڕێكی ماسیش ده‌ست به‌سه‌ردا بگرن.
لە گوندی ناوگردان، له‌لایه‌ن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت هاوڵاتیەك بە تۆمەتی بیرهەڵکەندن دەستگیر کرا و دەست بەسەر ئەو کەلوپەلانەشدا گیراوه کە بیرەکەی پێ هەڵکەندرابوو .
له‌سنوورى قه‌زاى دوكانیش، بەمەبەستى چاودێرى کردن و پاراستنى دەریاچەكه‌ى مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان ژینگەی خدران بە فەرمانی ئەفسەری بنکە دەرچونێکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا لە سنوری گوندی باسەرێ توانیان دەستبگرن بەسەر بەلەمێكی چووپ و سێ تۆڕی ڕاوی ماسیدا کە خاوەنەکانیان نادیار بوو.
بۆ رووداوه‌كه‌ى عه‌ربه‌ت پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ كه‌سی سه‌رپێچیكار رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بەمەبەستی ئەنجامدانی رێکاری یاسایی، به‌ڵام بۆ رووداوه‌كه‌ى دوكان پۆلیسی دارستان و ژینگەی خدران به‌دواى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه تۆڕى ماسییه‌كانین له ده‌ریاچه‌كه دانابووه‌وه.