ئایفۆن 14 لە ئێران قەدەغە دەکرێت

964+
توانا نەقی

حکومەتی ئێران کار بۆ ئەوە دەکات بە هەموو شێوەیەک بەکارهێنانی ئایفۆن 14 بۆ هاوڵاتیانی خۆی و گەشتیاران قەدەغە بکات، بە جۆرێک تەنیا بۆ مانگێک بتوانرێت بەکاربهێنرێت و دوای ئەو ماوەیە بە پارەش کارناکات.

حکومەتی ئێران، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وڵاتەکەی ئاگادارکردووەتەوە، بە هەموو شێوەیەک بەکارهێنان و هاتنی ئایفۆن 14 بۆ وڵاتەکەیان قەدەغەیە، تەنانەت لە لایەن گەشتیارانیشەوە .

قەدەغەکردنەکە بە بیانوی ئەوەیە، سیستمی تۆڕی مۆبایلی ئێران رێگە بە کارکردنی ئەو جۆرە مۆبایلە نادات.
بڕیارەکە نەک تەنیا بۆ ئایفۆن 14، بەڵکو بۆ بەرهەمەکانی دوای ئەویش دراوە، بڕیارەکە لە 20.2.2023وە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەردەوام بەکارهێنانی بەرهەمەکانی ئایفۆن لە وڵاتی ئێرانم گومرکی لەسەربووە و بە “ریجیستێرکردن” ناودەبرێت و بەپێی پێشکەوتنی مۆبایلەکە پارەکەی زیاتر دەبێت.
پێشتریش ئەو مۆبایلانەی، کە نرخەکانیان لە 600 دۆلار زیاتر بووە، لە ئێران رێگە نەدراوە لە رێگەی گومرکەوە بچێتە وڵاتەکەوە و یەکێکی دیکە لە بیانووەکانیش ئەوەیە، داهاتی تاک کەمە و پێویست ناکات ئەو کەلوپەلانەی گرانن و پێویست نین، بچێتە ئێرانەوە.