کەلار

84 کەس بەھۆی خواردنی جەژنەوە تەسەمومیان کرد

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

لە سێ رۆژی جەژن 540 کەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژاریان کردووە لە کەلار، لەو ژمارەیەدا 84 کەسیان بەھۆی زۆر خواردنی نانی جەژنەوە تووشی تێکچوونی گەدە “تەسەمووم” ھاتوون.

رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ى وت، “لە سێ رۆژی جەژندا نەخۆشخانەکەمان لە خزمەت ھاوڵاتیان بووە، لە ماوەی ئەو سێ رۆژەشدا 540 ھاوڵاتی بە مەبەستی جۆراوجۆر سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە”.

“بەھۆی زۆر خواردنی فاسۆلیا و نانی جەژنەوە 84 کەس تووشی تێکچوونی گەدە و سکچوون و ژانی گەدە ھاتوون”، رەفیق قادر وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، “600 پشکنین ئەنجامدراوە، 10 رووداوی ھاتوچۆی جیاواز ھەبوو، یەکێکیان رەوانەی سلێمانی کرابوو، هەروەها لەو سێ رۆژەی جەژندا 147 تیشکی ئاسایی و 22 تیشکی سیتی سکانیش بۆ ھاوڵاتیان ئەنجامدراوە “.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بریندارێک لە نەخۆشخانەی شەهید هەژارە و کەسوکاری دیار ن...

بریندارێک لە نەخۆشخانەی شەهید هەژارە و کەسوکاری دیار نییە