دوو دیمەنی کۆکردنەوەی سەگەکان ... وێنە؛ 964+
گیان له‌ده‌ستدانى منداڵه‌كه هۆكار بوو
له به‌رده‌ڕه‌ش پارێزه‌رێك ئه‌ركى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گه بێلانه‌كانى گرته‌ئه‌ستۆ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له به‌رده‌ڕه‌ش پارێزه‌رێك ئه‌ركى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گى بێلانه‌ى له‌ئه‌ستۆ گرتووه، وه‌كخۆى ده‌ڵێت، گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌م دواییه‌ى منداڵه‌كه به‌هۆى په‌لاماردانى سه‌گه‌وه وایلێكردووه ئه‌م ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 4.3.2025 لە کاتی بەربانگ منداڵێکى ته‌مه‌ن سێ ساڵه به ناوی شەهرام محەمەد خەڵکی گوندی شێوەرە لە سنووری قەزای بەردەڕەش لەلایەن سەگی بێلانە پەلاماردرا و دواى ئه‌وه‌ى به سەختی بریندار ده‌بێت، گیانى له‌ده‌ستدا.
پارێزەری راوێژکار ئازاد محه‌مه‌د رەشگەری به 964ـى وت دواى ئه‌م رووداوه بڕیارى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گه بێلانه‌كانى داوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیمێكی خۆبه‌خشی دروستكردووه.
وتیشی “هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان بۆ ماوه‌ى 10 رۆژه، له ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوو 100 دانه سه‌گ كۆكراوه‌نه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ى 40 دانه‌ى دیكه له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه”.
له‌گه‌ڵ شه‌ڵته‌رى هه‌ولێر قسه‌ى كردووه بۆئه‌وه‌ى سه‌گه كۆكراوه‌كانى به‌رده‌ڕه‌ش بگه‌یه‌نێته شه‌ڵته‌ره‌كه‌یان و ئه‌وانیش لاریان نه‌بووه.
به‌قسه‌ى ئه‌م پارێزه‌ره، ته‌نیا له‌ناو سه‌نته‌رى قه‌زاكه نزیكه‌ى 500 سه‌گ هه‌یه، ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانى هاوڵاتیان به‌تایه‌تیش منداڵان و ته‌نیا له‌م مانگه‌دا جگه له گیان له‌ده‌ستدانى منداڵێك 21 حاڵه‌تى گه‌ستنى منداڵانیش له‌ناو به‌رده‌ڕه‌ش هه‌بووه.