بزانە چ جۆرە فێڵێكیان كردووە

پۆلیسی هەولێر: باندێكی قۆڵبڕینمان دەستگیر كرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، باندێکی بە تۆمەتی فێڵکردن لە چەند هاوڵاتییەك دەستگیر کرد.

پۆلیسی هەولێر ئەمشەو پێنجشەممە راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ڤیدیۆیەكیشی لە پەیجەكەی داناوە و باسی ئەوە دەكات، باندێكیان گرتووە فێڵیان لە هاوڵاتیان كردووە و فێڵەکەش بەم شێوەیە بووە، “یەکێک لە ئەندامانی باندەکە تەلەفۆنی بۆ خاوەن کارێک کردووە کە کاریان بۆ بکات، دواتر داوای لێکردووە کە سەردانیان بکات بۆ ماڵەوە بۆ ئەوەی کارەکە ببینێت و مامەڵەکە بکەن، پاش ئەوەی کە مامەڵەکەیان کردووە، لە کاتی سەردانیکردندا، هەر ئەو کەسە تەلەفۆنی بۆ هەمان خاوەن کار کردووە کە لەسەر رێگای خۆی پۆستێک هەیە بۆی وەربگرێت و پارەی پۆستەکەش بدات، کە بڕی پارەکە زۆر بووە، هەرچۆنێک بێت وایان لەو خاوەن کارە کردووە بڕوایان پێ بکات و پارەکە بدات، بۆیە پارەکەی داوە و پۆستەکەی وەرگرتووە تاکو دەگاتە لای، پارەکەی بدەنەوە.”

پۆلیسی هەولێر روونكردنەوەی زیاتری داوە و دەڵێن، “ئەو کەسەی کە پۆستەکەشی بە خاوەن کارەکە داوە و پارەکەی لێ وەرگرتووە، ئەندامی هەمان ئەو باندە بووە، دوای ئەوەی کە پارەکە وەرگیراوە، تۆمەتباران ژمارە مۆبایلیان داخستووە”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، هەر کەسێک فێڵی هاوشێوەی لێکراوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بکات.

پۆلیسی هەولێر؛ ئەو تۆمەتبارەمان گرت کە ژنەکەی سووتاند

پۆلیسی هەولێر؛ ئەو تۆمەتبارەمان گرت کە ژنەکەی سووتاند