بزانە چەند تۆن برنج بەرهەم دەهێنێت؟
لە گەرمیان زیاتر لە پێنج هەزار و 600 دۆنم زەوی بە برنج چێنراوە
964+
شۆڕش قادری
لە گەرمیان زیاتر لە پێنج هەزار و 600 دۆنم زەوی بە برنج چینراوە و چاوەڕێ دەکرێت نزیکەی چوار هەزار تۆنی لێ بەرهەم بێت.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، ئەمساڵ پێنج هەزار و 616 دۆنم زەوی بە برنج چێندراوە و بەپێی خەمڵاندنەکانیان، سێ هەزار و 727 تۆن برنجی لێ بەرهەم دەهێنرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە خانەقین هەزار و 345 دۆنم، لە قۆرەتوو دوو هەزار و 382 دۆنم، لە کۆکس دوو هەزار و 535 دۆنم، لە مەیدان 400 دۆنم، لە کەلار 100 دۆنم و لە ناوچەی پێبازیش 60 دۆنم زەوی کراوە بە برنج.