نزیکەی 300 کەس کوژران

ئەمڕۆ لوبنان خوێناویترین رۆژی بەڕێکرد

964+

شۆڕش قادری

لە هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر باشوور و رۆژهەڵاتی لوبنان، نزیکەی 300 کەس کوژران و زیاتر لە هەزار و بیست کەسیش بریندار بوون.

فیراس ئەبیەز وەزیری تەندروستی لوبنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، “ئەمڕۆ دووشەممە 23.9.2024 بەهۆی بۆردومان و مووشەکبارانی ئیسرائیل لانیکەم 274 کەس کوژراون و زیاتر لە هەزار و بیست کەسیش برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ژن و منداڵ و ئەندامانی تیمەکانی فریاکەوتن لەناو قوربانیاندان.

سوپای ئیسرائیلیش بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ نزیکەی 800  ئامانجیان پێکاوە و دەیانەوێت لە ناوەندە سەربازییەکان و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی حزبوڵا بدەن.

دەشڵێت، “هۆکاری کوژرانی ئەو ژمارە زۆرە بۆ بوونی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی حزبوڵا لەناو خانوو و شوێنەکانی نیشتەجێبوون دەگەڕێتەوە”.

بەپێی راپۆتی میدیا جیهانییەکان، دوای هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل، بە هەزاران کەس لە باشووری لوبنانەوە شوێنەکانی خۆیان جێهێشتووە و روویان لە بەیروتی پایتەخت کردووە.

لە ساڵی 2006ـەوە ئەمڕۆ خوێناویترین رۆژ بوو بۆ دانیشتووانی لوبنان.

ئیسرائیل چۆن فێڵی لە حیزبوڵا کرد و بۆمبی خستە ناو گیرفا...

ئیسرائیل چۆن فێڵی لە حیزبوڵا کرد و بۆمبی خستە ناو گیرفانی چەکدارەکانیەوە

کوژران بەهۆی تەقینەوەکانی ئەم ئێوارەی لوبنانەوە گەیشت...

کوژران بەهۆی تەقینەوەکانی ئەم ئێوارەی لوبنانەوە گەیشتە 12 کەس