پەلامارەکانى تورکیا و گرژییەکانى ناوچەکە هۆکار بووە

دواى 33 ساڵ رێگەى نزیکەى 100 گوندى چۆڵکرا و قیر دەکرێت

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

بەهۆى هێرشەکانى تورکیا و ناسەقامگیرى ناوچەکە، دوای 33 ساڵ رێگەی گەلی باڵندە لەسنووری ناحیەی شێلادزێ دەکرێتەوە.

رێگاى گەلى باڵندە، رێگاى نزیکەى 100 گوندى چۆڵکراوە لە سنوورى ناحیەى شێلادزێ و قەزاى ئامێدى.

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.9.23، بەردی بناغە بۆ قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی رێگاکە دادەنرێت و دواى تەواو بوونى، دانیشتوانى سنوورەکە دەتوانن هاتوچۆى پێدابکەن و بۆ گوندەکانیان بگەڕێنەوە.

سەربەست حسێن، سەرۆکی شارەوانیی شێلازێ بە 964ـى وت، بەپێى ئەو پلانەى دامان ناوە، بە درێژى 14 کیلۆمەتر رێگاى گەلى باڵندە تا پرا سیدا قیر دەکرێت کە 84 گوندى بەسەرەوەیە و لەسەر هەمان رێگا ئەو بەشەى دەکەوێتە نێوان سیدا بۆ شنگل، بە درێژى 15 کیلۆمەتر قیردەکرێت و نۆژەن دەکرێتەوە”.

وەک باسى دەکات، لەگەڵ قیرکردنى رێگاکە، هێڵى کارەبا و رووناککردنەوە بۆ تەواوى رێگاکە دادەنرێت.

پڕۆژەکە، بڕی 24 ملیار و 175 ملیۆن دینارى بۆ تەرخانکراوە و 500 رۆژیش دیاریکراوە بۆ تەواو کردنى.

بەپێی ئامارێکی قایمقامییەتى قەزای ئامێدی کە 964 وەریگرتووە، لە سنووری قەزاکەدا 358 گوند هەن و کاری کشتوکاڵی بژێوی سەرەکییانە، لەو ژمارەش 201 گوندیان چوڵکراون کە زۆربەیان دەکەونە سەر رێگەى گەلى باڵندە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پاسەوانی سنوور لە شیلادزێ سەنگەر لێ دەدەن و ئاڵای عێرا...

پاسەوانی سنوور لە شیلادزێ سەنگەر لێ دەدەن و ئاڵای عێراقی لێ هەڵدەدەن