لە شوێنی نیشتەجێبوون دووردەخرێنەوە

بەهۆی فراوان بوونی کەلارەوە بەشێك لە تاوەرەکانی کارەبا دەگوازرێنەوە

964+

توانانەقی

بەهۆی فراوان بوونی شاری کەلارەوە تاوەرەکانی هێڵی کارەبایی 132 کەی ڤی دەگوازرێنەوە.

ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردووتەوە، کارکردن لە پرۆژەی گواستنەوەی تاوەرەکانی کارەبای 132 کەی ڤی لە کەلار دەستی پێکردووە.

ئالان ئەرکان وتەبێژی کارەبای گەرمیانبە 964ـی وت، بەهۆی فراوان بوونی شاری کەلار و ژمارەیەک لەو تاوەرانە دەکەوتنە ناو ئەو پرۆژانەی لە نزیک شەقامی پشتێنەیی کە 60 مەتریە دروست دەکرێت، بۆیە بەڕێوەبەرایەتی کارەبا هەستاوە بەو کارە و لادانیان و گواستنەوەیان.

وتیشی، تاوەرەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان دوردەخرێێنەوە لە پێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان.