لە مەیدان و قۆرەتوو

پێنج فەرمانبەر بە شێوەى گرێبەست دادمەزرێندرێن

964+

وریا فەتاح

ئیدارەى گەرمیان بڵاوى کردەوە، پێنج کەس بەشێوەى گرێبەست بۆ ناجیەکانى مەیدان و قۆرەتوو دادەمەزرێندرێن، 5ـى مانگى داهاتووش دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردنى داواکارى دامەزراندن.

لە راگەیەنراوەکەى ئیدارەى گەرمیاندا هاتووە، لە دوای رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە دامەزراندنی فەرمانبەری پێویست بۆ یەکە ئیدارییەکان، بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی قۆرەتوو سێ فەرمانبەری کارگوزار و باخەوان و بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی مەیدان  دوو فەرمانبەری کارگوزار و باخەوان دادەمەزرێندرێن.

داواشکراوە، خوازیاران دەتوانن بەپێی شوێنی نیشتەجێبونیان سەردانی ئەو دوو ناحیە بکەن، بەمەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن و ئاگاداربوون لە مەرج و رێنماییەکان.

“تا رۆژی 5.9.2024 داواکاری دامەزراندن وەردەگیرێت”، ئیدارەى گەرمیان واى بڵاوکردووەتەوە.

رۆژى 22.8.2024، بڕیاردرا بە دامەزراندنى 33 کەس بەشێوەى گرێبەست لە کەلار و پێباز و رزگارى و شێخ تەویل.

هەر ئەوکات بەشدار لەتیف، سەرۆکى لیژنەى دامەزراندنى فەرمانبەرى گرێبەست لە قایمقامییەتى قەزاى کەلار بە 964ـى وت، دامەزراندنەکە بۆ ناو دیوانى قایمقامییەتى قەزاى کەلار و دیوانى هەریەک لە ناحیەکانى رزگارى و شێخ تەویل و پێبازە.

رونیکردەوە، ژمارەى ئەو کەسانەى دادەمەزرێندرێن 33 کەسە و لەو ژمارەیە 14 کەس بۆ شۆفێرى و 14 کەس بۆ کارگوزارى و سێ کەس بۆ باخەوانى و کەسێک بۆ بەشى کارەبا و کەسێک وەک راگەیاندکار، دادەمەزرێندرێن.

33 کەس لە گەرمیان بە شێوەى گرێبەست دادمەزرێندرێن

33 کەس لە گەرمیان بە شێوەى گرێبەست دادمەزرێندرێن