گرافیک نرخی نەوت 964
سێ رۆژ بوو له نزمبوونه‌وه دابوو
كه‌مبونه‌وه‌ى نه‌وتى كۆگاكراوى ئه‌مریكا نرخى نه‌وتى به‌رزكرده‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى نه‌وت له كۆگاكانى ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به‌رزبووه‌وه له‌كاتێكدا ماوه‌ى سێ رۆژ بوو لە دابەزین دابوو.
نرخی نەوتی برێنت 37 سەنت بەرزبووەوە و بە 81 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هاوکات نرخی نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکا 38 سەنت بەرزبووەوە و بە 77 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نەوتی برێنتی دەریای باکوور لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا بە رێژەی 5٪ بەهای خۆی لەدەستداوە و هەر لەو ماوەیەدا، نەوتی سوکی تێکساسی ئەمریکاش بە رێژەی 7٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
بەپێی راپۆرتى پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا، هەفتەی رابردوو قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لەو وڵاته سێ ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل کەمیکردووە. هاوکات قەبارەی بەنزینی کۆگاکراویش 2.8 ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە لە هەمان ماوەدا.