دوزخورماتوو

دووپشک بە منداڵێکی وەدا و کوشتی

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان لە گەڕەکی کۆماری لە قەزای خورماتوو بە ھۆی پێوەدانی دووپشکەوە گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو بە964ـی وت، “بەیانی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان، بەهۆی پێوەدانی دووپشکەوە، گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان و دوای پێدانی چارەسەری خێرا، باری تەندروستی ئاسایی بووەوە، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکیتر باری تەندروستی تێکچووە و دوای هەوڵدانێکی زۆر و پێدانی چارەسەر، ئەم ئێوارە گیانی لەدەست دا.

وتیشی، منداڵەکە لە گەڕەک یاریی کردووە و لەپڕ دەستی بەگریان کردووە و پاشان کەسوکاری زانیویانە دووپشک پێوەی داوە، بەهۆی دواکەوتنی هێنانی بۆ نەخۆشخانە، ژەهری دووپشکەکە بەتەواوی لەناو جەستەی منداڵەکەدا تەشەنەی كردووە.

منداڵەکە كچە و تەمەنی چوار ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی کۆماریی خورماتوون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە جەژندا 10 کەس دووپشک پێوەیداون

لە جەژندا 10 کەس دووپشک پێوەیداون