ژنێک لە رووباى دیجلەدا خنکا بوو
دواى حەوت رۆژ تەرمى ئەو ژنە دۆزرایەوە
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
ئەو ژنەی لە ئاوی رووبارى دیجلە لە ناحیەی زاب خنکا بە دووریى 35 کیلۆمەتر و لە نزیک قەزای بێجی تەرمەکەی دۆزرایەوە.
دوای حەوت رۆژ لە دیارنەمانی ژنێکی بەتەمەنی دانیشوتوی ناحیەی زاب سەر بە قەزای حەویجە، ئەمڕۆ سێشەممە 11.6.2024 تەرمەکەی لە رووباری دیجلە لە ناوچەی فەتحەی قەزای بێجی پارێزگای سەڵاحەدین تەرمەکەی دۆزرایەوە.
سەفوان غوفران لە تیمی مەلەوانیى پۆلیسی رووباری قەزای بێجی بە 964ـی وت، دوای گەڕانێکی زۆر لە رووباری دیجلە، درەنگانێکی شەو تیمێکمان توانیان تەرمی ئەو ژنە لە رووباری دیجلە و بە دووریى 35 کیلۆمەتر لە قەزاى بێجى بدۆزنەوە.
وتیشی،” حەوت رۆژە جگە لە تیمەکانى مەلەوانى، کەسوکارەکەشى بۆ دۆزینەوەى تەرمەکەى دەگەڕان”.
ژنەکە تەمەنى 62 ساڵ بوو، بەڵام چەند ساڵێک بوو تووشى نەخۆشى لەبیرچوونەوە ببوو، بۆیە لە ماڵەوە دەرچووە و رووى لە رووبارەکە کردووە و خنکاوە.
بەپێى سۆراغى 964، لە ماوەى 20 رۆژى رابردوودا تەنیا لە سنوورى شارى کەرکووم 5 کەس لە ئاودا خنکاون کە دووانیان ژنن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح