تا کۆتایی ئەمساڵ

گرێبەستی 117 کارمەندی تەندروستی سلێمانی نوێکرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

زیاتر لە 100 کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، کە بەشێوەی گرێبەست کاردەکان، گرێبەستەکانیان بۆنوێکرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 13.5.2024، سامان لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران نوسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە و ئەوانیش رەزامەندیانداوە لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی 117 كارمەند كە لە سنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەشێوەی گرێبەست كاردەكەن.

“بەپێی ئەو نووسراوە، گرێبەستی ئەو كارمەندانە نوێكراوەتەوە بۆ ماوەی یەك ساڵ و تاوەكو 31.12.2024 گرێبەستەكەیان نوێكراوەتەوە”، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی وا دەڵێت.

موچەی ئەو کارمەندانە، بە کرێی رۆژانە هەژمارکراوە و بۆ یەک رۆژ 18 هەزار دیناری عیراقی دیاریکراوە، ئەگەر هەر کارمەندێک رۆژێکیش پشوو وەربگرێت ئەوا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ هەژمارناکرێت.

گرێبەستی خۆبەخشەکانی کۆرۆنا نوێکرایەوە

گرێبەستی خۆبەخشەکانی کۆرۆنا نوێکرایەوە