دیمه‌نی به‌شێكی ئه‌و بهرخانهى مرداربوبونهوه... وێنه: له ڤیدیۆیه‌كى سۆشیاڵ میدیاى (سامانی ئاژەڵی سلێمانی) وه‌رگیراوه.
964 سۆراغى كرد
ئه‌مساڵ هیچ رووداوێكی مرداربوونه‌وه‌ى به‌رخ له ناحیه‌ى شوان رووینه‌داوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوێنێوه، رووداوى مرداربوونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كی زۆرى به‌رخ له گوندێكی سنوورى ناحیه‌ى شوانى سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵ بڵاوبووته‌وه، به‌ڵام كه 964 سۆراغى ئه‌و بابه‌ته‌ى كرد، بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌مساڵ هیچ حاڵه‌تێكی له‌مجۆره رووینه‌داوه.
ژماره‌یه‌ك شۆسیال میدیاى فه‌رمى و نافه‌رمى ڤیدیۆی مرداربوونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك به‌رخیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه گوایه له گوندى (بیڕاڵك)ى ناحیه‌ى شوان، له‌لایه‌ن باڵنده‌یه‌كى نادیاره‌وه لێدراو‌ن و مردار بوونه‌وه.
964 په‌یوه‌ندی به به‌هجه‌ت واحید، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى شوان كرد و ئه‌و ره‌تیكرده‌وه كه رووداوێكی له‌م شێوه‌یه له سنووره‌كه‌یان روویدابێت.
له‌ناو ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، جگه لهخاوهنى به‌رخه‌كان، به‌رپرسی به‌شی ڤێتێرنه‌رى ناحیه‌ى شوانیش قسه ده‌كات و باس له مرداربوونه‌وه‌ى به‌رخه‌كان ده‌كات.
د. سۆزانه ئیبراهیم، به‌رپرسی به‌شی ڤێتێرنه‌رى ناحیه‌ى شوان بۆ 964 ئاشكراى كرد كه ئه‌م رووداوه له‌ساڵى 2021 روویداوه و هی ئێستا نییه.
وتیشی “ئه‌وكات خۆم قسه‌م له‌سه‌ر رووداوه‌كه كردبوو و پێمان سه‌یر بوو كه چۆن باڵنده‌ى داڵ نزیكه‌ى 30 سه‌ر به‌رخى به‌وشێوه‌یه مردار كردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه نازانێت بۆچی ئێستا ئه‌و بابه‌ته سه‌ر له‌نوێ بڵاوده‌كرێته‌وه، له‌كاتێكدا سێ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه تێپه‌ڕیوه.
ناحیه‌ى شوان، سه‌ر به قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵه، زیاتر له 35 گوند له سنووره‌كه‌یه‌تى و زۆربەی خه‌ڵكه‌كه‌ى به كارى ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵكردنه‌وه خه‌ریكن.