دیمه‌نێكی ئاژه‌ڵى به‌ڕه‌ڵا له‌ناو بازاڕى ناحیه‌ى كۆڕێ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى كۆڕێ
"چه‌ندین كه‌سمان سزا داوه"
له سنوورى قه‌زاى پیرمام خاوه‌نى ئاژه‌ڵه به‌ڕه‌ڵاكان سزا ده‌درێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى پیرمام، بڕیارى لێپرسینه‌وه دراوه له به‌رامبه‌ر خاوه‌نى ئاژه‌ڵه به‌ڕه‌ڵاكان و قایمامیش ده‌ڵێت، چه‌ندین كه‌سمان سزاداوه.
بڕیاره‌كه‌ى قه‌زاى پیرمام سه‌نته‌رى قه‌زا و هه‌ردوو ناحیه‌كانى به‌ستۆڕه و كۆڕێ ده‌گرێته‌وه.
حامید ئیسماعیل كاكه‌یی، قایمقامى قه‌زاى پیرمام به 964ـى وت، بهڕەڵاكردنى ئاژه‌ڵ به‌ناو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان دیارده‌یه‌كی ناشارستانى بوو و بۆیه ئه‌م بڕیاره‌یان داوه.
وتیشی “له ناو پیرمام و به‌ستۆڕه و كۆڕێ سزاى چه‌ندین كه‌سمان داوه كه ئاژه‌ڵیان بۆ ناو شوێنه گشتییه‌كان به‌ڕه‌ڵا كردبوو”.
به‌شێكی ئه‌و خاوه‌ن ئاژه‌ڵانه به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕكراوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه‌یان دووباره ببێته‌وه، لێپرسینه‌وه‌یان توند ده‌بێت.
به‌قسه‌ى قایمقام، سزاى خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان جگه له پێبژاردنى مادى، سزاى به‌ندكردنیشی تێدایه سه‌ره‌ڕاى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى ئاژه‌ڵه‌كانیان.