مامۆستایه‌كى زانكۆ وا دەڵێت
هەر هاوڵاتییەک 600 هه‌زار لیتر ئاوى بارانەکەى ئه‌م دواییه‌ى به‌رده‌كه‌وێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان ده‌ڵێت، له شه‌پۆڵى ئه‌م دواییه‌ى بارانبارین كه ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستانى گرتووه‌ته‌وه، چوار ترلیۆن لیتر له ئاو، باران باریوه و هه‌ر هاوڵاتییه‌كى هه‌رێمیش زیاتر له 600 هه‌زار لیتر ئاوى بارانەکەى ئه‌م دواییه‌ى به‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌م داتایهى ژینگه‌ى گه‌رمیان به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی مامۆستایه‌كی زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌یه، كه بۆ رێژه‌ى بارانبارینى ئه‌م دواییه‌ى هه‌رێمی كوردستانى كردووه.
به‌پێی لێكدانه‌وه‌ى ئوسامە ئەشرەف، مامۆستای زانكۆی هەڵەبجە، تەواوی ئەو بارانەی كە لە پارێزگاكانی دهۆك و هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و هەر چوار ئیدارەكەى هەرێمی كوردستان باریوه، بریتی بووە لە چوار ملیار و 494 ملیۆن و 510 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو.
بەپێی پێوه‌رى لیتریش رێژه‌ى ئه‌م بارانبارینه بریتییه له چوار تریلیۆن و 494 ملیار و 510 ملیۆن لیتر ئاو.
ئه‌م مامۆستایه‌ى زانكۆ ژمارەی دانیشتوانی هەرێمى به شه‌ش ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده كردووه و بۆ هەر هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستانیش له‌و رێژه‌ى بارانبارینه 661 مەتر سێجا ئاو، واتا 661 هه‌زار لیتر ئاوی بەر دەكەوێت.
مامۆستاكه‌ى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه پێشبینیش ده‌كات كه باران ناوبەناو بەردەوام دەبێت لە هەرێمی كوردستان، بەڵام زیاتر بەشەكانی باكور و رۆژهەڵات دەگرێتەوە، لە فیشخاپور و زاخۆ بڕی بارانەكە زۆره، ئەگەر مەترسی هەیە بۆ لافاوی بچوك چونكە زەوییەكە تێرئاوە و توانای هەڵمژینی نییە و ئەو بارانەی دەبارێت ڕێڕەو وەردەگرێت.
ئێوارەی یەك شەممە شەپۆلە چڕدەبێتەوە لەسەر قەڵادزێ و سلێمانی و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و دەربەندیخان و گەرمیان (باشوری گەرمیان بڕی بارانەی زۆرە و ئەگەر هەیە سەروی 70 مللیمه‌تر بێت).
سەبارەت بە بارینى بەفریش، ده‌ڵێت لە رۆژانی یەك شەممە و دووشەممە لە باكوری دهۆك و رۆژهەڵاتی هەریەك لە سۆران و چۆمان و بەرزاییەكانی ماوەت ئەگەری بەفربارین هەیە.