باوکیشی بریندارە

رێکخراوی هەنگاو: کچێکی 21 ساڵ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کچێکی تەمەن 21 ساڵ بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار کراوە و دوای سێ کاتژمێر مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

کچەکە خەڵکی شاری بروجن لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری و دانیشتووی شاری ئیسفەهان بووە.

رێکخراوەکە، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤ دەکات لە ئێران بڵاویکردووەتەوە، رووداوەکە چەند رۆژێک پێش ئێستا بووە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە دووڕیانی شاری “چەمەنسوڵتان”ـی سەر بە ناوچەی ئەلیگودەرزی سەر بە پارێزگای لوڕستان، راستەوخۆ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە و ئەو کچە تێیدا گیانی لەدەستداوە.

راگەیەندراوەکەی رێکخراوی هەنگاو دەشڵێت، “باوکی ئەو کچە لە کاتی تەقەکردن لێیان بریندار بووە، بەڵام برینەکەی سووکە”.

ئاماژە بەوەش دراوە، دواتر هێزە ئەمنییەکان بە بنەماڵەکەیان راگەیاندووە، کە بە هەڵە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی ئەوان کردووە.

رێکخراوی هەنگاو: گەنجێکی کورد لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی ل...

رێکخراوی هەنگاو: گەنجێکی کورد لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا