محەمەد سەڵاح بە درێسی هەڵبژاردەی میسر. فۆتۆ:ئاژانسەکان
پارەکەی چەندە؟
گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستی مێژوو بۆ محه‌مه‌د سه‌ڵاح دانراوه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ئیتیحادی سعودی واز له محه‌مه‌د سه‌ڵاح ناهێنن و پاره‌یه‌كی خه‌یاڵییان بۆ داناوه.
رۆژنامه‌ی زه ئهتلتیكی ئینگلیزی ئاشكرای كردووه، یانه‌ی ئیتیحاد بڕی 235 ملیۆن یۆرۆی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول رازیی بكه‌ن ده‌ستبه‌رداری محه‌مه‌د سه‌ڵاح ببن.
ئه‌گه‌ر سه‌ڵاح به‌م ئۆفه‌ره رازیی بێت، ده‌بێته خاوه‌نی به‌رزترین گرێبه‌ست له مێژووی تۆپی پێدا.
تا ئێستا گەورەترین گرێبەستی یاریزانانی تۆپی پێ بە ناوی نەیمارە، کە 222 ملیۆن یۆرۆیە.
هاوینی رابردووش یانه‌ی ئیتیحاد هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی دا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
سه‌ڵاح گرێیه‌ستی تا 2025 له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول هه‌یه، یانه‌كه‌ش هه‌وڵ ده‌دات پارێزگاری له مانه‌وه‌ی یاریزانه‌كه له ریزه‌كانیدا بكات.