بەردی بناغەی تاقیگەیەکی پێشکەوتوو لە خانەقین دانرا

964+
راژان باجەڵان – خانەقین

لە نەخۆشخانەی خانەقین بەردی بناغەی تاقیگەیەکی پێشکەوتوو دانراوە کە بڕیارە تاوەکو پێنج مانگی دیکە تەواو ببێت.

رۆژی سێشەممە 10.10.2023 بەردی بناغەکە دانراوە کە دوو نهۆم دەبێت، یەکەمیان هەمووی تاقیگەیە و نهۆمی دووەمیش بەشەکانی ئامار و ژینگە و هۆڵێکی فراوانی وانەوتنەوە دەبێت.

ئەم زانیاریانە بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ـی دا.

دکتۆر شوان شاکر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی خانەقین وتیشی، قایمقامیەتی خانەقین ماوەیەکە لە هەوڵی بەردەوامە بۆ دروستکردنی تاقیگەیەکی نوێ لە نەخۆشخانەی خانەقین، پاش دەستکەوتنی رەزامەندییە فەرمییەکان دەستکرا بە دانانی بەردی بناغەی تاقیگەکە.

باسی لەوەشکرد، ئەم تاقیگەیە نمونەیی دەبێت و لەسەر رووبەری 340 مەتر دووجا بونیاد دەنرێت.

ئەوەی کە 964 تێگەیشت، ئەوەیە کە بڕیاردراوە پرۆژەکە تاوەکو چوار بۆ پێنج مانگی دیکە جێبەجێ بکرێت.

بڕیارێکی ئەمریکا دروستکردنی چوار قوتابخانەی لە خانەقی...

بڕیارێکی ئەمریکا دروستکردنی چوار قوتابخانەی لە خانەقین راگرتووە