میوەیەکی بۆن ناخۆش هەیە و بەریش ناکەوێت

964+

ئەحمەد مستەفا

جیهان چەندین جۆر میوەی تێدایە کە لە شێوە و تام و چێژیاندا جیاوازن، میوە هەیە بە شێوە جوانەکەی جیا دەکرێتەوە، هەندێکیش هەیە بە بۆنە خۆشەکەی سەرنج رادەکێشێت.

بەڵام ئەوەی سەیر و دەگمەنە ئەوەیە میوەیەک هەیە بۆنێکی ناخۆشی هەیە، بەڵام توانای راکێشانی بەکارهێنەرانی هەیە.

بەگوێرەی راپۆرتی HSBC ی ئەمریکی، دەرکەوتووە، کە خواستی جیهانی لەسەر میوەی دوریان لە چاو ساڵی رابردوودا بە رێژەی 400% بەرزبووەتەوە، بەتایبەت چینییەکان، کە بە بەهای 6 ملیار دۆلار میوەی دوریان هاوردە کردووە.

ئەحمەد ئەلقاسم، ئەندازیاری کشتوکاڵی ئاماژەی بەوەکردووە، “میوەی دوریان بۆنێکی ناخۆشی هەیە، بەڵام چەندین ماددەی خۆراکی تێدایە کە سوودی بۆ تەندروستی هەیە”.

بە وتەی ئەلقاسم، میوەی “دوریان” لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا بە “شاژنی میوە” وەسف دەکرێت، هەروەها یەکێکە لەو میوانەی کە لەسەر دارە بەرزەکان دەڕوێت، لە چوارچێوەی دارستانە گەرمەکانی مالیزیا، ئەندەنوسیا، برونێی، فلیپین و تایلەند.

بە شێوەیەکی گەورە و بازنەیی دێتە بەرهەم و توێکڵەکەی سەختە و بە دڕک داپۆشراوە، و لە ناوەوەیدا چەوری زەرد هەیە، کە دەخورێت و تامێکی ترشی هەیە.

لای خۆیەوە پسپۆڕی خۆراک تەلە ئەلخەتیب لە چاوپێکەوتنێکدا بە سکای نیوز عەرەبی وتووە، “بۆنە ناخۆشەکەی، زۆر جیاوازە لە سودە سەرسوڕهێنەرەکانی، کە میوەی دوریان ڤیتامین C و B, و A لەخۆدەگرێت، جگە لە کانزاکانی پۆتاسیۆم و ئاسن و کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و سۆدیۆم و زینک.

نۆبەرەی هەنار کەوتە بازاڕەکانەوە

نۆبەرەی هەنار کەوتە بازاڕەکانەوە