کاهوو ئاستی شەکر لە خوێندا رێکدەخات

964+
ئەحمەد مستەفا

لە حاڵەتی نەخۆشی شەکرەدا هەڵبژاردنی خۆراکە گونجاو و بەسوودەکان بۆ هەندێک ئەستەمە، بەڵام سەوزەی گەڵادار وەک کاهوو یەکێکە لە باشترین بژاردەکان.

کە دەتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت، بەو پێیەی چەندین سوودی تەندروستی بە توشبووانی نەخۆشی شەکرە دەبەخشێت.

پێگەی دەیلی میدیکال ئینفۆ کە سەرچاوەیەکی ناودارە بۆ رێنماییە پزیشکییەکان بڵاویکردەوە، کاهوو ژمارەیەکی زۆر مادەی خۆراکی لەخۆدەگرێت، وەک ڤیتامین A و ڤیتامین K و یارمەتیت دەدات زوو هەست بە تێری بکەیت.

هەروەها، چەندین سوودی تەندروست بە توشبووانی شەکرە دەبەخشێت، لەوانە رێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا، هەروەک نابێتە هۆی هیچ بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.

کاهوو مادەی دژە هەوکردنی تێدایە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ رێگریکردن لە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە، وەک شێرپەنجەی خوێن و شێرپەنجەی مەمک.

کاهوو بە یەکێک لە باشترین سەوزەکان دادەنرێت کە دەتوانرێت لە رێجیمەکاندا بخورێت، چونکە هەر زوو هەستی تێریت پێ دەبەخشێت، هەروەک یارمەتی کەمکردنەوەی بەرزی کۆلیسترۆڵ دەدات کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، وەک جەڵتەی دڵ.