پلەکانی گەرما لە کوردستان و عێراقیش روویان لە دابەزینە

964+

فەرمان سادق

رۆژ دوای رۆژ پلەکانی گەرما لە کوردستان رووی لە دابەزینە و بۆ 48 کاتژمێری داهاتووش خێرایی با کەمێک زیاتر بووە بەراورد بە دوێنێ و پێرێ.

لەسەر ئاستی عێراقیش، پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ و سبەی دادەبەزن بۆ خوار 50 پلە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ چوارشەممە 23.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لە سەرخۆ و مامناوەند (15 – 25)کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
مەوداى بینین/ لەنێوان (8 – 10)کم دەبێت.

سبەى پێنجشەممە 24.8.2023

کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ و مامناوەند (10 – 20)کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (9 – 10)کم دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 43 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 41 پلەى سیلیزى
دهۆک: 42 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 45 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 43 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى
سۆران: 41 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 47 پلەى سیلیزى