بازاڕی دۆلاری سلێمانی. وێنە:964
له ئه‌مڕۆوه وانه‌بێژانى 38 په‌روه‌رده موچه وه‌رده‌گرن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە ئه‌مڕۆ سێشەممەوه، ده‌ست به دابه‌شكردنى موچه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ له هه‌رێمی كوردستان و به‌شی خوێندنى كوردى كه‌ركوك ده‌كرێت و نوێنه‌رى وانه‌بێژانیش ده‌ڵێت، دابه‌شكردنه‌كه سنوورى 38 په‌روه‌رده ده‌گرێته‌وه.
موچه‌كه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ كه ئه‌وان به شایسته‌ى دارایی ناوى ده‌به‌ن بۆ مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵه، تیایدا هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس موچەکانیان لەنێوان 350 بۆ 400 هەزار و دبلۆمیش 350 هەزار دینار وه‌رده‌گرن.
کارۆخ عه‌بدوڵا، یه‌كێك له نوێنەری مامۆستایانى وانەبێژ له هەرێمى كوردستان، به 964ـى راگه‌یاند “له ئه‌مڕۆوه تاوه‌كو رۆژى پێنجشه‌ممه شایسته داراییه‌كانى ته‌واوى وانه‌بێژانى هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت”.
په‌روه‌رده‌كانى بەردەڕەش، رانیە، پشدەر، شەقڵاوە، کۆیە، کەلار، کفری، دوکان، زاخۆ، ئامێدی، ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولێر، دەوروبەری هەولێر، رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی سلێمانی، رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی دهۆک، چەمچەماڵ، سەیدسادق، شارەزوور، پێنجوێن، شارباژێڕ، قەرەداغ، سۆران، چۆمان، مێرگەسوور، هەڵەبجە، دەربەندیخان، خەبات، مەخمور، رواندز، شێخان، شنگال، سێمێل، ئاکرێ، تلکێف و په‌روه‌رده‌ى خوێندنى کوردی له كه‌ركوك، دابه‌شده‌كرێت.
ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لە هه‌رێمى کوردستاندا 34 هەزار 535 مامۆستایە، کۆی گشتی ئه‌و موچەیه‌ی لە یەک مانگدا وه‌ریده‌گرن، بریتییه له 13 ملیار و 200 ملیۆن دینار.