له‌ ئیبراهیم خەلیل 65 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر گیرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئاسایشی ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل ده‌ڵێت، ده‌ستیان به‌سه‌ر 65 كلیۆگرام ماده‌ى هۆشبه‌ردا گرتووه‌ كه‌ ویستویانه‌ بیگه‌یننه‌ وڵاتى توركیا.

به‌پێی راگه‌یاندراوێكی ئاسایشی ده‌روازه‌كه‌، مادە هۆشبه‌ره‌كه‌ له‌ جۆرى هیرۆینه‌.

عەبدولوەهاب محەمەد، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاسایشی ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانیان توانیویانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ردا بگرن.

روونیكردووه‌ته‌وه‌، چه‌ندین جاره‌ هه‌وڵى ده‌ربازكردنى ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌و ده‌روازه‌ سنوورییه‌ بۆ توركیا ده‌درێت.

به‌پیچی ئامارێكی ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی هه‌رێم، تەنیا له‌ماوه‌ى چوار مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا 667 کەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە کوردستان دەستگیر کراون و دەستبەسەر 45 کیلۆ و 80 گرام مادەی هۆشبەر، 530 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری فەل لە جۆری کاپتاگۆن، دوو هەزار و 774 شیت حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵ و 70 کیلۆگرام دەرمانچای کە تێکەڵ کراوە بە مادەی هۆشبەری جۆری هیرۆین دەستیان بەسەردا گیراوە.