بە هێلیکۆپتەر گواسترانەوە

دوو ئەندامی هێزەکانی هاوپەیمانان لە رووداوێکی هاتوچۆ بریندار بوون

964+

عادل کانەبی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەر رێگای مەخمور – دیبەگە رووداوێکی هاتوچۆ روویدا کە بووە هۆی برینداربوونی دوو سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان.

دوای ئەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە گوایە دوو سەربازی ئەمریکی لە رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە، 964 سۆراغی بابەتەکەی کرد و لەگەڵ سەرچاوە تایبەتەکانی لە قەزای مەخمور قسەیکرد.

بەهۆی هەستیاری بابەتەکە سەرچاوەکەی 964 نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای مەخمور دیبەگە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی کاروانی هێزەکانی هاوپەیمانان وەرگەڕاوە و بووەتە هۆی برینداربوونی دوو کەس.

وتیشی “بەهۆی هەستیاری رووداوەکە هێزەکانی هاوپەیمانان رێگەیان بە هێزەکانی ئێمە نەداوە هاوکارییان بکەین و خۆیان بە هێلیکۆپتەر بریندارەکانیان گواستەوە”.

دەربارەی ئەوەی دوو بریندارەکە ئەمریکی بن یاخود نا سەرچاوەکە وتی، دیار نییە سەر بە چ وڵاتێک بن چونکە ئەندامی هێزەکانی هاوپەیمانین.