بوومەلەرزە چەند ناوچەیەکی سلێمانی گرتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا – سلێمانی

سەر لەئێوارەی ئەمشەو لە سنوری ناحیەی عەربەت و شارەزوور بوومەلەزرەیەک روویدا، هێشتا نازانرێت پلەکەی چەند بووە.

بەگوێرەی وتەی ئەو هاوڵاتیانەی لەم ناوچەیە بۆ 964 قسەیانکردووە، ئەوان بە روونی هەستیان پێکردووە.

بوومەلەرزەکە کاتژمێر 8:20 ئەمشەو بووە، خەڵکی ناوچەکانی ناحیەی عەربەت، قەزای شارەزوور، زەڕایەن و کۆمەڵگەی نەسر هەستیان پێکردووە.

964 چەند جارێک پەیوەندی کرد بە دەزگای کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە.

لەگەڵ ئەوەی بەشێکی بەرچاوی هاوڵاتیان هەستیان پێکردووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.