شارەوانی هەڵەبجە 170 موڵکی کرێی هەیە
964+
پێشەوا محەمەد
شارەوانی هەڵەبجە 170 موڵکی کرێی هەیە و ساڵانە و مانگانە کرێیان لێوەردەگرێت، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بە ئەلکترۆنیکردنیانن.
بەشێک لەو موڵکانە موساتەحەن و ساڵانە کرێیان لێوەردەگیرێت، بەشێکیشان مانگانە کرێ دەدەنە شارەوانی.
سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، لیژنەیەک بۆ بەئەلکترۆنیکردنی ئەو موڵکانە دەستبەکار بووە و دوای تەوابوونی پڕۆسەکە بە نامەی مۆبایل کرێچێیەکان لە نەدان یان دواکەوتنی کرێکانیان ئاگادار دەکرێنەوە.
پێشتریش شارەوانی سلێمانی هەمان لیژنەی بۆ بەئەلکترۆنیکردنی موڵکە بەکرێدراوەکانی پێکهێناوە.