رێگای ناوچە گەشتیارییەکان چاک دەکرێن

964+

پێشەوا محەمەد

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستێکی رێگاوبانی ئەو ناوچە گەشتیاریانەیە کە رێگەکەیان پێویستی بە چاککردنە و دەیداتە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو 14.8.2023 دەستەکە و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کۆبوونەتەوە و لەوبارەیەوە گفتوگۆیان کردووە.

“بەشێک لە رێگای ناوچە گەشتیارییەکان پێویستیان بە قیرکردن، تێکەڵڕێژکردن یان چاککردن هەیە و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بەڵێنی چاککردنیانی داوە”، ئەوە قسەی ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزارە بۆ 964.

دەشڵێت، ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستێکن بۆ ئەو ناوچە گەشتیاریانەی رێگاکەیان پێویستی بە چاککردنە و دواتر رادەستی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی دەکەن.