وێنەیەکی شەقامی 120 مەتری هەولێر. وێنە:شارەوانی هەولێر.
بە پارەی زەوییە روکنەکان بڕگەکانی شەقامی 120 مەتری تەواو دەکرێن
+964
فەهمی نەبی
وەزارەتی شارەوانی بڕیاری دا بە پارەی فرۆشتنی زەوییە روکنەکان ئەو بڕگانەی لە شەقامی 120 مەتری هەولێر ماون تەواویان بکات.
ئەو زەوییانەی فرۆشراون، زەوی روکن بوون لە سنووری شارەوانیی هەولێر، زیاتر لە دوو ملیار و 509 ملیۆن دینار لەپارەی ئەو زەوییانە بۆ دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری دانراون.
سەروەر وەیسی بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بۆ 964 وتی، تەرخانکردنی ئەو پارەیە هەمووی لەسەر بودجەی فرۆشتنی ئەو زەوییانە دەبێت، هاوکات بە پارەی زەوییە فرۆشراوەکان بڕیارە پارکێک لە گەڕەکی ژیان دروست بکرێت.
ئەو بڕگانەی لە شەقامی 120 مەتری هەولێرن بڕیارە بەم پارەیە تەواو بکرێن، دروستکردنی لووپ و رەمپە و ئەو بەشەی تەواو نەکراوە لە چوارڕیانی مەخموری ئەو شەقامە.