دوو مەرج بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت زیادکران

964+

پێشەوا محەمەد

ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵ دایە و هاوسەرگیریان نەکردووە، لە دەرهێنانی پاسپۆرت دوو مەرجیان لەسەر زیادکران.

پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەر و 18 ساڵیەوەیە و هاوسەرگیریان نەکردووە پێویستە سورەتقەید یان کارتی نیشتیمانی باوک یان دایکیان پێبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 13.8.2023 رایگەیاندووە، ئەوانەی تەمەنیان لە سەروو 18 ساڵی دایە و مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت دەکەن و هاوسەرگیریان نەکردووە، دەبێت کارتی زانیارییەکەیان بەناوی باوکیانەوە بێت و کارتی نیشتیمانی یان سورەتقەیدی باوکیان پێبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەمان ئەو کەسانە ئەگەر کارتی زانیارییەکەیان بەناوی دایکیانەوە بوو، پێویستە کارتی نیشتیمانی یان سورەتقەیدی دایکیان پێبێت.