قالۆنچه‌ و “مێشى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست” واز له‌ به‌روبومى هه‌ڵه‌بجه‌ ناهێنن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌یه‌كه‌ له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه،‌ قالۆنچه‌ و مێشووله‌یه‌ك واز له‌ به‌روبوومى جوتیاران ناهێنن و ئه‌مه‌ش وای له‌ كشتوكاڵى ئه‌و پارێزگایه‌ كردووه‌ و بێته‌ سه‌رخه‌ت و به‌ ڤیدیۆیه‌كى تایبه‌ت، چاره‌سه‌ركردنیان دیاری بكات.

قالۆنچه‌كه‌ راسته‌وخۆ به‌ره‌و لاى هه‌نجیره‌كان ده‌چێت و له‌ناو هه‌نجیره‌كه‌ خۆراك ده‌ستده‌خات و ده‌یخوات.

مێشووله‌كه‌ش، وه‌ك كشتوكاڵى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێت به‌ “مێشوله‌ى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست” ناسراوه‌ و هێرش ده‌باته‌ سه‌ر به‌رووبومه‌كانى وه‌ك خه‌یار و كوله‌كه‌ و شوتى  و هه‌نار و ته‌ماته‌.

له‌م ڤیدیۆیه‌ى بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە، كه‌سێكی پسپۆر له‌باره‌ى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ و هێرشی قالۆنچه‌ و مێشه‌كه‌ قسه‌ ده‌كات، به‌ڵام ده‌شڵێت “به‌ئاسانى له‌ناو ناچن”.

ئه‌م پسپۆڕه،‌ رێگایه‌كی ئاسان بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه‌ دیاریده‌كات كه‌ ئه‌ویش له‌رێگه‌ى ده‌به‌یه‌كى ئاوه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و له‌ ڤیدیۆكه‌ش به‌روونى باسی ده‌كات.