50ـی دیکە رزگارکران

شەش کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز خنکان

964+
ژووری هەواڵ

کەمێک لەمەوبەر، شەش کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز خنکان دوای ئەوەی بەلەمەکەیان نقوومبوو.

پاسەوانانی سنووری بەریتانیا و فەڕەنسا زیاتر لە 50 کۆچبەری دیکەی سەر بەلەمەکەیان رزگارکردووە.

یەکێک لە تیمی رزگارکەران بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتووە، کۆچبەری بینیوە بە پێڵاوەکانی ئاوی ناو بەلەمەکەی فڕێداوەتەوە ناو کەناڵەکە.

کەناڵی ئینگلیز دەکەوێتە نێوان وڵاتی فەرەنسا و بەریتانیا، دوا وێستگەی کۆچبەرانە بۆ گەیشتن بە بەریتانیا.

تا ئێستا نازانرێت لەناو ئەو کۆچبەرانەدا کورد هەن یان نا.

پاسەوانی سنووری بەریتانیا رایگەیاندووە، هەر ئەمڕۆ بەلەمێکی دیکەش تووشی گرفت بووەتەوە لە کەناڵەکە، بەڵام سەرنشینەکانی رزگارکراون.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، تەنیا لە ماوەی ئەمساڵدا، 15 هەزار و 826 کەس بە بەلەمی بچووک لە فەڕەنساوە پەڕیونەتەوە بۆ ئەو وڵاتە.